Ångbastu i upplevelsen och ångbastu i relaxen är tillfälligt stängd.

Vi jobbar med att öppna bastun så fort som möjligt.

کوردی/سۆرانی

بەخێر بێن بۆ Navet، مەلەوانگەی سەرپۆشراوی مۆدێڕن، کە ڕێک لە ناوەڕاستی Umeå. ئێمە خزمەتی مەلەکردن،
ڕاھێنانی جەستەیی، و ھەندێک چالاکی سەرنجڕاکێش پێشكەش بە ھەمووان دەکەین – ھەموو ڕۆژێکی ساڵ.

مەلەوانگەیەک بۆ ھەمووان

لە Navet ژمارەیەک ئەستێڵی جیاواز و چالاکیی چێژبەخشی جۆربەجۆر هەن بۆ منداڵان و گەورەساڵان هەن. ئەم مەلەوانگە حەوزێکی 50 مەتریی هەیە لەگەڵ فەزایەکی زۆر بۆ مەلە و ڕاھێنانی جەستەیی. لە حەوزی هەیەجان دا دەتوانیت ھەندێک شتی سەرنج‌ڕاکێش بدۆزیتەوە، لەوانە دوو خلیسکێنی گەورەی ئاوی. ھەروەھا ئێمە ڕێستوورانت و فرۆشگەیەکی خۆمانمان ھەیە.

ڕاھێنانی جەستەیی لە Navet

ئێمە لە ئاستگەی جیاواز دا دا، ڕاھێنانی جەستەیی جۆربەجۆر دابین دەکەین. لێرە دا، تۆ دەتوانیت لە پاڵ ھەندێک چالاکیی دیکە دا، ڕاهێنانی جەستەیی نێو ئاو، یۆگا، و مەشقی ڕاکرن تاقی بکەیتەوە. ئەمە بۆ هەمووانە!

خوێندنگەی مەلەکردن

مەلەکردن زانینێکی زۆر گرنگە کە دەتوانیت لە ھەموو ژیانت دا سوودی لێ‌وەربگریت. ئێمە لە Navet ھەندێ وانەی فێربوونی مەلە بۆ منداڵان و گەورەساڵان دابین دەکەین. ڕا‌ھێنەرانی بەئەزموونی ئێمە فێرگەی مەلە بەڕێوە دەبەن و گرووپەکان(ی فێرکردنی مەلە) ھەمیشە بچووکن بۆ ئەوەی ھەموو بەشداربووان بتوانن یارمەتیی پێویست وەربگرن.

لەبەردەست‌بوون

Navet دەبێ شوێنێک بێت بۆ ھەمووان. مەلەوانگەکە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە کەسانی کەمئەندامیش بتوانن تێدا مەلە بکەن و کەڵکی لێ وەربگرن. خزمەتەکان بریتین لە ئامرازی جۆربەجۆر بۆ کەمئەندامان کە بتوانن سوودی لێ‌وەرگرن. بۆ زانیاری زیاتر پێوەندی بکە بە پرسگە یان زانیاری زیاتر وەربگرە بە زمانی سویدی یان ئینگلیزی.


کاتەکانی کردنەوە

Navet ھەموو ڕۆژانی ساڵ کراوە یە.

کاتە ئاساییەکانی کردنەوە:

دووشەممە – ھەینی21-06 

شەممە – یەکشەممە20-08

ئاگادار بە، هەندێ گۆڕانی نائاسایی لە کاتەکانی کردنەوە دا ڕوو بدەن، بۆ نموونە لە ڕۆژانی پشوو.

نرخەکان

لەبارەی نرخەکانی ئێمە بە زمانی سویدی یان ئینگلیزی زانیاری بەدەست بھێنە

چاک وایە وەک سەردانکەرێک ئەمانەت لە بیر بێت

لە بیرت بێت کە تۆ وەک کەسێکی گەورەساڵ ھەمیشە بەرپرسیاریت لە چاودێریکردنی ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ تۆ دان.

ئەو منداڵانەی کە دەیانھەوێت بێ کەسێکی گەورەساڵ مەلە بکەن دەبێت لانیکەم 12 ساڵان بن و مەلەوان بن. لەگەڵ "کەسێکی گەورەساڵ" بە واتای کەسێکی گەورەساڵە کە لانیکەم 18 ساڵان بێت، و بتوانێت مەلە بکات و مایۆ (جلی مەلەکردن) لەبەر بکات.

زۆر گرنگە، لە ژووری مەلەکردن ڕانەکەیت – ڕنگە بخزێیت و ئازارت پێ بگات.

ئاگاداری ھێماکانی ناو هۆڵی مەلەکردن بە.

بۆ قوفڵکردنی کابینێت، بازنەی ئەلکترۆنی بەکار بھێنە کە کاتێک لە پرسگە پارەی چوونەناوەوە دەدەیت دەتوانیت بە قەرز وەریبگریت. پێویست ناکات لەگەڵ خۆت قوفڵ بھێنیت. لە بیرت بێت کە تۆ بەرپرسی پاراستنی شتەکانی خۆتی.

Navet پارەی نەخت قەبووڵ ناکات.

بەر لە مەلەکردن حەمام بکە

ھەمیشە گرنگە کە بەرلە مەلەکردن (بێ ئەوەی جلی مەلەکردن لەبەر بکەیت) بەڕووتی حەمام بکەیت. ھەروەھا لە بیرت بێت کە نابێت لە ژێر مایۆ (جلی مەلەکردن) ژێرپۆش لە بەر بکەیت. ئەمە بۆ ئەوە یە کە ئاوەکە بە خاوێنی بپارێزین و خۆشترین تەجروبەی مومکین بۆ ھەموو سەردانکەران فەراهم بکەین.

ئاواتەخوازین چێژ ببەن لە سەردانەکەتان!